2 کاتژمێر پێش ئێستا
243 جار خوێنراوەتەوە
سی ئێن ئێن: ترەمپ بە جیدی بژاردەی جەنگی دژی ئێران تاوتوێ دەکات
تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی ئاشکرای کردووە کە دۆناڵد ترەمپ بەهۆی بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز و بەرزبوونەوەی نرخەکانی وزە، بە جیدی بیر لە بژاردەی هەڵگیرساندنەوەی جەنگ دژی ئێران دەکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی "سی ئێن ئێن" کە لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستی کەوتووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە جیدیتر لە جاران تاوتوێی بژاردەی سەربازی و دەستپێکردنەوەی جەنگ دژی ئێران دەکات، ئەمەش گۆڕانکارییەکی بەرچاوە لە هەڵوێستەکانیدا بەراورد بە هەفتەکانی ڕابردوو.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ترەمپ بەهۆی بەردەوامیی داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە "بێ ئومێد بووە" و ئارامی لێ بڕاوە، بەتایبەت کە ئەو هەنگاوەی تاران کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕەکانی وزە دروست کردووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بێپێشینەی نرخی سووتەمەنی. هاوکات لە نێوان یاریدەدەرەکانیدا سەبارەت بەم بڕیارە جیاوازی و ناکۆکی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە