12/05/2026 361 جار خوێنراوەتەوە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا له‌ جه‌نگی ئێراندا ئامانجی ستراتیژی نه‌بووه‌

وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای دەکات، ئیدارەی تڕەمپ لە ململانێکانیدا لەگەڵ تاران تەنیا دەستکەوتی تاکتیکیی هەبووە و تا ئێستا نەیتوانیوە هیچ ئامانجێکی ستراتیژی بپێکێت، بەتایبەت لەبارەی پرسی ناوه‌کی و گەرووی هورمز. 
ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، سەرەڕای هەوڵەکان، هێشتا بۆشایی و جیاوازییەکی گەورە لە نێوان واشنتن و تاراندا هەیە، بەتایبەت لەسەر چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز لە داهاتوودا کە یەکێکە لە خاڵە هەرە هەستیارەکانی نێوانیان. 
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، لێکتێنەگەیشتنەکان تەنیا پرسی گەرووی هورمز ناگرێتەوە، بەڵکوو لەبارەی جۆری ئەو کۆتوبەندانەی کە بڕیارە تاران لەسەر بەرنامە ناوکییەکەی قبووڵیان بکات، جیاوازیی قووڵ لە نێوان هەردوولادا ماوەتەوە و نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن. 
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، هەرچەندە ئیدارەی تڕەمپ لە چوارچێوەی جەنگەکەیدا دژی ئێران چەند دەستکەوتێکی تاکتیکیی بەدەستهێناوە، بەڵام لە ڕووی ستراتیژییەوە تا ئێستا نەیتوانیوە هیچ کام لە ئامانجە سەرەکییەکانی بپێکێت و ململانێکان بەبێ ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە بەردەوامن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشتییەک لە هورمز تووشی پێکان بوو، دوو کەس بریندار بوون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوناڵد تره‌مپ ئاماده‌یی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پزیشكیان ده‌ربڕیوه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ لە هەڕەشەكانی بەردەوامە و بۆ كۆبوونەوەش لەگەڵ پزیشكیان ئامادەیە

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    سێ میدیای ئەمریكی سكاڵای یاسایی لەسەر ترەمپ تۆمار دەكەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی سێ دەزگای میدیایی قەدەغە دەکات و کەیسەکە دەچێتە دادگا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ به‌خێرایی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه‌ واشنتن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: ئەگەری گرژیی چاوەڕواننەکراو هه‌یه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: ناوەندێکی لۆجستیک و چەند کەشتییەکمان لە ئۆكرانیا کردە ئامانج

سەرەتا