2 کاتژمێر پێش ئێستا
176 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا و چین لهسهر كردنهوهی گهرووی هورمز ڕێكهوتن
لە کۆبوونەوەیەکدا لە پەکین، دۆناڵد ترەمپ و شی جین بینگ لەسەر کراوە هێشتنەوەی گەرووی هورمز بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وزە، زیادکردنی هەناردەی کشتوکاڵی ئەمریکا بۆ چین و ڕێگری لە ئەتۆمیی ئێران بۆ مهبهستی چهكداری ڕێککەوتن.
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا وردەکاریی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و شی جین بینگ، سەرۆکی چینی بڵاوکردەوە. هەردوو سەرۆک لە دیدارەکەیاندا لە پەکین، جەختیان لە پێویستیی کراوەهێشتنەوەی گەرووی هورمز کردەوە وەک ڕێڕەوێکی ستراتیژی بۆ گەرەنتیی گەیشتنی سووتەمەنی و وزە بە بازاڕەکانی جیهان.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە لایەنی چینی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر زیادکردنی کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەمریکا. ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ هاوسەنگکردنەوەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەقەڵەم دەدرێت.
سەبارەت بە دۆسیەی ناوهکیی ئێرانیش، بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد کە واشنتن و پەکین هاوڕابوون لەسەر ئەوەی نابێت تاران بە هیچ شێوەیەک ببێتە خاوەنی چەکی ناوهکی. سەرەڕای ئەوەی کۆبوونەوەکە بە "باش" وەسف کراوە، بەڵام لە پوختەی بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا هیچ ئاماژەیەک بە پرسی تایوان نەکراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە