2 کاتژمێر پێش ئێستا
110 جار خوێنراوەتەوە
دادگای بەغدا سزای لەسێدارەدانی بۆ "عەجاج" دەرکرد
دادگای تاوانەکانی ڕەسافە لە بەغدا، سزای لەسێدارەدانی بۆ عەجاج ئەحمەد حەردان، ناسراو بە "عەجاجی نوگرە سەلمان" دەرکرد، کە یەکێک بوو لە ئەفسەرە ئەمنییە دڵڕەقەکانی ڕژێمی پێشوو لە زیندانی نوگرە سەلمان و دەستی لە تاوانەکانی ئەنفالدا هەبووە.
عەجاج لە کاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانیناوە بە چەندین تاوانی جەرگبڕدا کە لە کاتی خزمەتەکەیدا ئەنجامی داون؛ لەوانە دەستدرێژیکردنە سەر ژنێکی کوردی ئەنفالکراو، برسیی کردنی سیستماتیکی زیندانییان و بەشداریکردن لە پڕۆسەکانی کوشتنی زیندانییاندا.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاماژەی بهوه کرد، کە ساڵی ڕابردوو و دوای هەوڵێکی هەواڵگری شەش مانگی توانیویانە لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیری بکەن، هەرچەندە کەسوکارەکەی هەوڵیان دابوو بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆی مردنی، دەزگا ئەمنییەکان چەواشە بکەن و ڕێگە لە دەستگیرکردنی بگرن.
دواجار دادگا دوای گوێگرتن لە وتەی قوربانییان و سکاڵاکارانی مافی شەخسی، ئەمڕۆ سزای لەسێدارەدانی وەک سزایەکی دادپەروەرانە بۆ ئەو تاوانانەی بەرانبەر بە پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی عێراق ئەنجامی دابوون بە تایبەت ئەنفالکراوانی کورد، بەسەردا سەپاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە