2 کاتژمێر پێش ئێستا
89 جار خوێنراوەتەوە
عێراقچی: هیچ کێشەیەک بە بژاردەی سەربازی چارەسەر نابێت
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی کردەوە وڵاتەکەی هەرگیز تەسلیمی فشار و هەڕەشە نابێت و ڕایگەیاند هیچ پرسێکی پەیوەندیدار بە ئێران بە بژاردەی سەربازی چارەسەر ناکرێت.
عێراقچی لە کۆبوونەوەی وڵاتانی "برێکس" دا ڕایگەیاند، پێویستە هەمووان بزانن کە ئێران تێناشکێت و هەرچەندە فشارەکان زیاتر بن، گەلی ئێران یەکگرتووتر و بەهێزتر لە جاران دەردەکەوێت. ناوبراو ئاماژەی بهوه کرد کە هەرچەندە وڵاتەکەی لایەنی شەڕ نییە و بەڵکو "ستەملێکراو و قوربانیی دەستدرێژییە"، بەڵام هێزە چەکدارەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی وەڵامێکی وێرانکەر و توند بدەنە هەر هێرشێک بکرێتە سەر خاکەکەیان.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە گەلی وڵاتەکەی خوازیاری ئاشتین نەک شەڕ، بەڵام ئامادەن بەوپەڕی هێزەوە بۆ پاراستنی ئازادی و نیشتمانەکەیان بجەنگن. عێراقچی دووپاتی کردەوە تاران لەگەڵ ئەوەی ئامادەی بەرگرییەکی سەختە، هاوکات دەرگای بۆ دیپلۆماسی و چارەسەری سیاسی کراوەیە و پشتگیری لێ دەکات، بە مەرجێک وەک لایەنێکی یەکسان و بێ هەڕەشە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە