16/05/2026 138 جار خوێنراوەتەوە

جوڵەى بازرگانى لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی عێراق و ئێران دەستپێدەکاتەوە

پەیام 

دەستەی گشتیی گومرگەكانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆكوەزیران فەرمانی بە تەواوی دەروازە گومرگییەكان كردووە جووڵەی گواستنەوەی كاڵا و شتومەك لەگەڵ ئێراندا چالاك بكەن، بەم بڕیارەش، رێڕەوە بازرگانییەكانی ئێران بە تەواوی لە ڕێگەی خاكی عێراقەوە كرانەوە.

لە نووسراوێكدا و لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیارەكەدا "حكوومەتی عێراق رێنمایی داوەتە بەڕێوەبەرایەتییە گومرگییەكانی ناوچەكانی باكوور، ناوەڕاست، رۆژاوا و باشوور، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گومرگی پۆستەی ئاسمانی و گومرگی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بۆ ئەوەی دەستبەجێ پڕۆسەی ترانزێت و دووبارە باركردنەوەی كاڵاكان لەگەڵ ئێراندا كارا بكەن".

لەدواى هێرشەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ى 2ى 2026، بەشێک لە دەروازە سنوورییەکانى نێوان عێراق و ئێران ڕووبەڕووى داخستن بوونەوە، لەئێستادا جموجوڵی بازرگانیی لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا لەڕێگەى سەرجەم دەروازەکانەوە دەستیپێکردووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پەرلەمانی ئەمریکا بودجەیەکی خەیاڵیی بۆ سوپا و شەڕی ئێران پەسەند کرد

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: یان هه‌موومان نه‌وت بفرۆشین؛ یان كه‌س نه‌وت نافرۆشێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیستی مووچە ڕاده‌ستی حکومەتی فیدراڵ کرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی هه‌ر چوار جۆره‌كه‌ی به‌نزین دیاری كرا

سەرەتا