2 کاتژمێر پێش ئێستا
31 جار خوێنراوەتەوە
سەیدسادق.. فرۆشیارانی سووتەمەنى داوا لە قایمقامیەت دەکەن ڕێگری کارەکەیان لێ نەکرێت
پەیام
بەشێك لە فرۆشیارانی بەنزین و گاز و نەوت دژ بە بڕیارێكی قایمقامیەتی سەیدسادق كە داوایان لێ دەكات واز لە كارەكانیان بهێنن، چونكە بە نایاسایی كار دەكەن، لە بەردەم قایمقامیەتی قەزاكە گرد بوونەوە.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، ئەو فرۆشیارانەی سووتەمەنی سەیدسادق كە نزیكەی 200 كەس دەبن، وەك خۆیان دەڵێن "بژێوی چەندەها خێزان لەسەر ئەو كارەیانە، بۆیە داواكارین لەلایەنی پەیوەنددار بە بڕیارەكەیدا بچێتەوە ڕێگە بدەن لەسەر كارەكەمان بەردەوام بین".
پێشتر قایمقامیەتی سەیدسادق ڕایگەیاندبوو كە سبەی، یەكشەممەوە دەست بەسەر سەرجەم ئەو كەلوپەلانەدا دەگرن كە لەو شوێنانە بە نایاسایی دانراون ئەگەر تا ئەو كاتە لا نەبرابن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە