2 کاتژمێر پێش ئێستا
88 جار خوێنراوەتەوە
كەسوكاری ئەنفالكراوان بە بریارى سزاى لەسێدارەدانى عەجاج دڵخۆشن
پەیام
لە پایتەختی ئەنفالەوە بە دڵخۆشییەوە، پێشوازی لەوانە دەكرێت كە لە دادگایی عەجاج بەشدار بوون.
شەوی ڕابردوو، لە مۆنۆمێنتی چەمچەماڵ، بە ئامادەبوونی هاووڵاتیان و ژمارەیەك لە چالاكانی مەدەنی و كەسوكاری ئەنفالكراوان، پێشوازی لە وەفدێك كرا كە لە دادگاییەكەی عەجاج لە بەغداد گەڕابوونەوە و پێكهاتبوون لە كەسوكاری ئەنفالكراوان و بەرپرسانی پەیوەست بە كەیسی ئەنفال.
كەسوكاری ئەنفالكراوان بە بڕیارەكەی دادگا بۆ سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر عەجاج تاوانباری نوگرە سەلمان زۆر دڵخۆشن و شادی خۆیان دەردەبڕین و وەك جەژنێك بۆ خۆیان وێنای دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە