1 کاتژمێر پێش ئێستا 201 جار خوێنراوەتەوە

سبەی ئەگەری هەورەبرووسكە هەیە و شارەزایەكیش هۆشداریی خۆپارێزی دەدات

پەیام 

سبەی ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسكە دەكرێت و شارەزایەكیش هۆشداریی خۆپارێزی دەدات.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم، سبەی یەكشەممە ئەگەری تاوە باران لە ناوچە شاخاوییەكان و بوونی تۆزێكی سووك هەیە، پلەكانی گەرمایش هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن.

دكتۆر لوقمان موفتی شارەزای كەشناسی لە لێدوانێكیدا بۆ پەیام ئاماژەی بەوە كرد، كە لە وەرزی گەرمادا هەر گەواڵە هەورێك ئەگەری هەورەبروسكەی هەیە، ئەگەری دووبارەبوونەوەیشی بە لاوازی لە هەفتەی داهاتوویش هەیە.

وتیشی باشتر وایە خەڵك لە دۆخی هەورەبروسكەدا لە ماڵەوە بمێننەوە، لە سەیرانیش لە نێو ئۆتۆتۆمبێل بمێننەوە یان خۆیان لە نزیكی تاكەدار و ڕووبار و ستوون و شوێنی بەرز بەدوور بگرن.

دوێنێ 15ى 5ى 2026 لە سنووری پارێزگای سلێمانی سێ‌ كەس بە هەورەبرووسكە گیانیان لەدەست دا، کە دووان لەوانە كوڕ و باوكێك بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبەی ئەگەری هەورەبرووسكە هەیە و شارەزایەكیش هۆشداریی خۆپارێزی دەدات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بە هەورەبرووسكە سێ‌ كەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەست دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەورەبروسکە لە خێزانێکى دا و باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەمپی جێژنیكان لە هەولێر بۆردومان كرا و هێرشەکە زیانى گیانى نەبووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كەسوكاری ئەنفالكراوان بە بریارى سزاى لەسێدارەدانى عەجاج دڵخۆشن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باران لە زۆربەی ناوچەکانى هەرێم بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌لار.. هاووڵاتییه‌ك له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی غاز گیانی له‌ده‌ست دا

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودییە بەڕێدەکەون

سەرەتا