2 کاتژمێر پێش ئێستا 135 جار خوێنراوەتەوە

كەمپی جێژنیكان لە هەولێر بۆردومان كرا و هێرشەکە زیانى گیانى نەبووە

پەیام 

كەمپی جێژنیكانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەولێر بە سێ درۆن بۆردومان كرا و بەرپرسانی حیزبی دیموكراتیش رایدەگەیێنن كە هێرشەكە زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

ئەمڕۆ، كەمپی جێژنیكان لە سنووری پارێزگای هەولێر كە نیشتەجێی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە، ڕووبەڕووی هێرشێكی نوێ بووەوە. بەرپرسێكی باڵای حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) ڕایگەیاندووە كە هێرشەكە بە سێ درۆن ئەنجام دراوە، یەكێكیان لەناو ناوچەی نیشتەجێبوونی ماڵەكاندا كەوتووەتە خوارەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە. 

بەپێی زانیارییەكان، هێزەكانی هاوپەیمانان توانیویانە دوو لەو درۆنانە بەر لە گەیشتن بە ئامانجەكانیان بتەقێننەوە.

ئەمە دووەمجارە لە ماوەی سێ ڕۆژدا ئەو كەمپە دەكرێتە ئامانج، دوای ئەوەی لە 13ی ئەم مانگەشدا بە دوو درۆن هێرشی كرایە سەر. ئامارەكان دەری دەخەن كە لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەكەی ئەمریكا و ئێرانەوە، فشارەكان بۆ سەر حیزبەكانی ڕۆژهەڵات زیادیان كردووە و هەرێمی كوردستان بە 68 درۆن و مووشەك بۆردومان كراوە.
 ئەم هێرشانە جگە لە هەولێر، ناوچەكانی كۆیە و كەمپی سوورداشی سلێمانیشیان گرتووەتەوە، كە ئەمەش مەترسییەكی زۆری بۆ سەر ژیانی پەنابەرانی ئەو ناوچانە دروست كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەمپی جێژنیكان لە هەولێر بۆردومان كرا و هێرشەکە زیانى گیانى نەبووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كەسوكاری ئەنفالكراوان بە بریارى سزاى لەسێدارەدانى عەجاج دڵخۆشن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    باران لە زۆربەی ناوچەکانى هەرێم بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌لار.. هاووڵاتییه‌ك له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی غاز گیانی له‌ده‌ست دا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودییە بەڕێدەکەون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لەگەڵ وەڵامەی بۆ ئەمریکا؛ ئەم داواکارییانەشى هەبووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    جووتیارانی كەركووك لە گردبوونەوەیەکدا لە بەغداد: ستەمی زیاتر لە ئێمە كراوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: هەر بازرگانێك نرخ گران بكات سزا دەدرێت

سەرەتا