1 کاتژمێر پێش ئێستا 57 جار خوێنراوەتەوە

باران لە زۆربەی ناوچەکانى هەرێم بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت

پەیام

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەى باران لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت،  لە هەندێک ناوچەش ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و خۆڵبارین هەیە، پلەکانى گەرماش بەمشێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ  هەینی   15-05-2026 
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ، لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ نمە باران دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ کاریگەری باران بارین زیاد دەکات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران بارین دەبێت کە هەندێک کات پێشبینی دەکرێت باران بارین بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە بێت ، هەروەها لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و خۆڵ باران هەیە بە تایبەتی لە بەشێکی سنووری پارێزگای هەولێر و  ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەرێم و سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 –20 ) کم/ک , هەندێک کات  چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک. 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت , لەو ناوچەکانی تۆزوخۆڵ هەیە کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە 5 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر : 31 پلەی سیلیزی 
پیرمام : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی 
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی
سبەى  شەممە   16-05-2026 
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا , هەروەها لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئەگەری باران بارین هەیە کە هەندێک کات بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند دەبێت ( 10 –20 ) کم/ک 
ئاراستەی با /  باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما /  بە ( 2 - 3 ) نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ  .
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی 
پیرمام : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران : 14 پلەی سیلیزی 
سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی
15-05-2026 See less

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    باران لە زۆربەی ناوچەکانى هەرێم بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌لار.. هاووڵاتییه‌ك له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی غاز گیانی له‌ده‌ست دا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودییە بەڕێدەکەون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران لەگەڵ وەڵامەی بۆ ئەمریکا؛ ئەم داواکارییانەشى هەبووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    جووتیارانی كەركووك لە گردبوونەوەیەکدا لە بەغداد: ستەمی زیاتر لە ئێمە كراوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: هەر بازرگانێك نرخ گران بكات سزا دەدرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێكخراوی قوتابیان لە پشووەکاندا هەزار زەرفی زبڵ و پروشەری ڕێنمایی بەسەر گەشتیاراندا دابەشکردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    سوریا.. پێدانی ڕەگەزنامە بە كوردەكان دڵخۆشیی هەزاران خێزانى لێکەوتووەتەوە

سەرەتا