2 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

عێراق لە مانگی نیساندا ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە


وەزیری نەوتی عێراق باسم خزەیر ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە مانگی نیساندا ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە ڕێگەی گەرووی هوزمزەوە هەناردە کردووە. 

باسم خزەیر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا، دوای دەستبەکاربوونی ڕاگەیاند کە ئامانجی وەزارەتەکەی پەرەپێدان دەبێت بە زیادکردنی هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی. ئەو جەختی لەوەش کردەوە کە بەغدا توانای بەهێزکردنی ئاستەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو و هاوکاری لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە لە عێراقدا چالاکن، تاوتوێ دەکات. 

وەزیری نەوتی عێراق هەروەها پەرەپێدان بە ژێرخانی پیشەسازی نەوت، پەروەردەی هێزی مرۆیی پسپۆڕی وەک گرنگترین پلانی ستراتیژی دەوڵەتەکان باس کرد و وتی: "عێراق خاوەنی ژێرخانێکی بەهێزە و دەتوانێ ڕۆڵێکی زۆر گرنگتر لە بازاڕەکانی وزەدا بگێڕێت". 

وەزیری نەوتی عێراق باسم خزەیر ئاماژەی بە وابەستەیی ئابووری وڵاتەکەی بە داهاتی نەوتی کرد و وتی: "بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت بۆ بەهێزکردنی ئابووری وڵات گرنگە و دەوڵەت بۆ گەیشتن بەو ئامانجە و هەموو دەرفەتەکانی خۆی بەکار دەهێنێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فاینانشاڵ تایمز: هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بۆ چەند دانەیەک کەمبووەتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لێخۆشبوونی ئه‌مریكا بۆ نه‌وتی ڕووسیا كۆتایی هات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە مانگی نیساندا ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    جوڵەى بازرگانى لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی عێراق و ئێران دەستپێدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 968 هەزار دینارە

سەرەتا