1 کاتژمێر پێش ئێستا
51 جار خوێنراوەتەوە
بهریتانیا سیستمێكی بۆ بهرپهرچدانهوهی درۆن هێناوهته ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
پهیام
بەریتانیا سیستمێکی نوێی موشەکیی کەم تێچووی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر کرد، بە ئامانجی پاراستنی هاووڵاتیان و هاوبەشە هەرێمییەکانی لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، لەکاتێکدا گرژییەکانی ناوچەکە بەردەوامییان هەیە.
حکوومەتی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند وەزارەتی بەرگری بە هاوکاریی کەرتی پیشەسازیی سەربازی، لە ماوەیەکی پێوانەیی کەمتر لە دوو مانگدا توانیویەتی ئەم سیستمە نوێیە لە قۆناغی تاقیکردنەوەوە بگەیەنێتە قۆناغی جێگیرکردن و خستنەگەڕی مەیدانی.
ئەم هەنگاوەی لەندەن لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران گرژیی توند بەخۆیەوە دەبینێت؛ بەتایبەت کە شرۆڤەکاران بەهۆی بنبەستبوونی گفتوگۆکانی نێوان واشنتن و تاران، ئەگەری هەڵگیرسانەوەی پێکدادانەکان بەدوور نازانن.
ڕاگەیاندنی جێگیرکردنی ئەم سیستمە، چەند هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا گرێبەستێکی بۆ کڕینی موشەکی بەرپەرچدەری جۆری "سکای هامر" واژۆ کرد، کە تایبەت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی جۆری "شاهید" ی ئێرانی دیزاین کراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە