1 کاتژمێر پێش ئێستا
75 جار خوێنراوەتەوە
فاینانشاڵ تایمز: هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بۆ چەند دانەیەک کەمبووەتەوە
ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز ڕایگەیاند، بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بۆ چەند دانەیەک کەمبووەتەوە، لە کاتێکدا پێشتر ڕۆژانە نزیکەی ١٣٥ کەشتی پێدا تێدەپەڕین و ٣٨ کەشتیش ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە کە کەشتییەکی زەبەلاحی نەوت هەڵگر دوای چەند ڕۆژێک لە ڕاگرتنی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە کەنداو، گەشتەکەی بەرەو ڤێتنام دەستپێکردووەتەوە. بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ئەو کەشتییە بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عێراقی بارکردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە