1 کاتژمێر پێش ئێستا 72 جار خوێنراوەتەوە

لێخۆشبوونی ئه‌مریكا بۆ نه‌وتی ڕووسیا كۆتایی هات

په‌یام

کۆتاییهاتنی وادەی لێخۆشبوونی ئەمریکا بۆ نەوتی ڕووسیا، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان لە کاتی شەڕی ئێراندا درابوو، ڕەخنەی توندی لێکەوتەوە، چونکە نەیارانی واشنتۆن پێیان وایە ئەم هەنگاوە پێگەی دارایی مۆسکۆی بەهێز کردووە. 
کۆتایی بەو مۆڵەت و لێخۆشبوونە هات کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سووککردنی سزاکانی سەر نەوتی ڕووسیا دەریکردبوو؛ ئەم بڕیارەش لە کاتێکدا بوو کە بازاڕەکانی وزە بەهۆی دەرهاویشتەکانی شەڕی ئێرانەوە بەرزبوونەوەی پێوانەیییان بەخۆوە بینیبوو. 
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێشتر مۆڵەتێکی دەرکردبوو کە ڕێگەی دەدا بە گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی خاو و بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیا کە لە دوای ١٧ی نیسانی ڕابردووەوە بارکرابوون، بەپێی خشتەی کاتیش بڕیار بوو وادەی ئەم لێخۆشبوونە دوێنێ شەممە کۆتایی بێت. 
واشنتۆن لە ڕێگەی ئەم لێخۆشبوونەوە هیوای دەخواست نرخەکان لە بازاڕەکانی جیهانیی وزەدا جێگیر بکات، بەتایبەت کە نرخەکانی بەنزین لە ناوخۆی ئەمریکادا لە سەرەتای هەڵگیرسانی شەڕی ئێرانەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز ببوونەوە. هاوکات، ڕەخنەگران دژایەتیی خۆیان بۆ ئەم هەنگاوە پێشاندا و ڕایانگەیاند کە ئەم بڕیارە بووەتە هۆی بەهێزکردنی توانای دارایی ڕووسیا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فاینانشاڵ تایمز: هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بۆ چەند دانەیەک کەمبووەتەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لێخۆشبوونی ئه‌مریكا بۆ نه‌وتی ڕووسیا كۆتایی هات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە مانگی نیساندا ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    جوڵەى بازرگانى لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی عێراق و ئێران دەستپێدەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 968 هەزار دینارە

سەرەتا