1 کاتژمێر پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
تهندروستی جیهانی بههۆی ڤایرۆسی ئیبۆلا باری نائاسایی له دوو وڵات ڕاگهیاند
پهیام
ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و ئۆگاندا، باری نائاسایی تەندروستیی گشتیی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا ڕاگەیاند، بەڵام دۆخەکە نەگەیشتووەتە ئاستی پەتای جیھانی.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێ کردووە کە تێدرۆس ئەدھانۆم گێبرەییسۆس، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی بڕیاری داوە کە نەخۆشیی ئیبۆلا لە جۆری "بۆندیبوگیۆ" لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات و ئۆگاندا، وەک دۆخێکی نائاسایی تەندروستیی گشتی کە جێگەی نیگەرانیی نێودەوڵەتییە بناسرێت، بەڵام دۆخەکە هێشتا پێوەرەکانی پەتای جیھانی (Pandemic) ناگرێتەوە.
ئامانج لەم ڕاگەیاندنەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی، خستنە گەڕی ئامادەکاریی تەواو و بەرزکردنەوەی ئاستی وشیارییە لە وڵاتانی دراوسێ، لەگەڵ کۆکردنەوەی پشتیوانی و هاوکاریی پێویست لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ڕێکخراوەکە، تاوەکو ئهمڕۆ تەنیا لە پارێزگای ئیتۆری لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات ــ کە هاوسنوورە لەگەڵ ئۆگاندا و باشووری سودان ــ ٨ حاڵەتی تووشبوونی پشتڕاستکراوەی تاقیگەیی، ٢٤٦ حاڵەتی گوماناوی و ٨٠ گیانلەدەستدانی بەھۆی گومان بە تووشبوونەوە لە سێ ناوچەی تەندروستیدا تۆمارکراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە