پێش 3 هەفتە 219 جار خوێنراوەتەوە

درۆنی ئۆكرانی گه‌یشته‌ مۆسكۆ و قوربانی لێ كه‌وته‌وه‌

په‌یام

هێرشێکی چڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر مۆسکۆ و دەوروبەری، کوژرانی سێ کەس و برینداربوونی ١٢ی دیکەی لێکەوتەوە، لەکاتێکدا بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا ڕایگەیاند دەیان درۆنیان خستووەتە خوارەوە. 
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەندرێ فوروبیۆف، پارێزگاری مۆسکۆ ڕایگەیاند هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی لە کاتژمێر سێی بەرەبەیانەوە ڕووبەڕووی هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بوونەتەوە. بەهۆی هێرشەکانەوە ژنێک لە شارۆچکەی خیمکی و دوو پیاو لە گوندێکی سەر بە ناوچەی مەتێشچی کوژراون، جیا لەوەی زیان بە چەندین خانوو و ژێرخانی ناوچەکە گەیشتووە. 
لای خۆیەوە، سێرگی سۆبیانین، سەرۆکی شارەوانیی مۆسکۆ ئاشکرای کرد کە بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی لانی کەم ٧٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ماوەی شەودا و زیاتر لە ١٢٠ فڕۆکەی دیکەیان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا خستووەتە خوارەوە. 
سەرۆکی شارەوانییەکە ئاماژەی بەوەش کرد، لە ناوخۆی مۆسکۆدا هێرشێکی ئاسمانی بووەتە هۆی برینداربوونی ١٢ کەس کە زۆربەیان کرێکاری پڕۆژەیەکی بنیاتنان بوون لە نێوان پاڵاوگەیەکی نەوتدا. سۆبیانین جەختی کردەوە هێرشەکە کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی پاڵاوگەکە نەبووە و تەنیا سێ باڵەخانەی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە. 
ئەم پەرەسەندنە سەربازییە لە کاتێکدایە، کە کۆشکی کرێملین ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی هێزەکانی ڕووسیای لە ئۆکرانیا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستێکی سێ ڕۆژە کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە ڕاگەیەندرابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    گروسی: هەشت مانگە نەمانتوانیوە پشكنین بۆ یۆرانیۆمی ئێران بكەین

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پێنج ئازەربایجانی لە هێرشێكی درۆنی ئۆكرانیا لە دەریای ئازۆڤ كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ تاووتوێ لێخۆشبوون بۆ سزاكانی كڕینی نەوتی ڕووسیا دەكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ و ململانێكان ملیۆنان كەسیان لە جیهاندا ڕووبەڕووی برسییەتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا.. داوای به‌ ئه‌ندامبوونی كه‌نه‌دا و وڵاتانی به‌لقان له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌كرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆشکی سپی: دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی وێران کراون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا بڕیاری سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپی بۆ شەڕی ئێران پەسەند کرد

سەرەتا