1 کاتژمێر پێش ئێستا 45 جار خوێنراوەتەوە

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی: هاوكاری ئەو وڵاتانەین بەدەست تێچووی بەرزی وزەوە دەناڵێنن

پەیام 

سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بەردەوامیی گفتوگۆكانی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری دارایی بەو وڵاتانەی بە هۆی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزبوونەوەی نرخی وزە و كاڵا سەرەكییەكان زیانیان بەر كەوتووە ڕاگەیاند. 

جولی كۆزاك، وتەبێژی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كرد "سەرقاڵی تاوتوێكردنی هاوكارییە داراییەكانن بۆ ئەو وڵاتە ئەندامانەی كە بەدەست تێچووی بەرزی وزەوە دەناڵێنن". 

كۆزاك ئامادە نەبوو وردەكاری زیاتر دەربارەی وڵاتێكی دیاریكراو بخاتە ڕوو و ڕەتی كردەوە لێدوان لەسەر ئەو ڕاپۆرتانە بدات كە باس لە داواكاریی حكومەتی فیدراڵی عێراق بۆ پشتیوانی دارایی دەكەن، بەڵام جەختی كردەوە كە چەندین وڵات داوای ڕاوێژی ئابوورییان كردووە.

پێشتریش چەندین ڕاپۆرتی میدیایی ئاماژەیان بەوە كردبوو عێراق بەهۆی لێكەوتەكانی جەنگ و گۆڕانی نرخەكان داوای هاوكاری كردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە، بەڕێوەبەری گشتی سندووقەكە ڕایگەیاندووە: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان نزیكەی 12 وڵات لە جیهاندا پێویستیان بە پشتیوانی دارایی هەیە كە بڕەكەی لە نێوان 20 بۆ 50 ملیار دۆلاردایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سندووقی دراوی نێودەوڵەتی: هاوكاری ئەو وڵاتانەین بەدەست تێچووی بەرزی وزەوە دەناڵێنن

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    فاینانشاڵ تایمز: هاتووچۆی کەشتییەکان لە هورمز بۆ چەند دانەیەک کەمبووەتەوە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    لێخۆشبوونی ئه‌مریكا بۆ نه‌وتی ڕووسیا كۆتایی هات

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە مانگی نیساندا ١٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جوڵەى بازرگانى لە سەرجەم دەروازە سنوورییەكانی عێراق و ئێران دەستپێدەکاتەوە

سەرەتا