1 کاتژمێر پێش ئێستا
22 جار خوێنراوەتەوە
پێشبینی دەكرێت دانیشتوانی ئێران لە 2100 دا بۆ 30 ملیۆن كەس دابەزێت
پەیام
ئێران ڕووبەڕووی مەترسییەكی دیمۆگرافی بێپێشینە بووەتەوە و شارەزایان هۆشداری دەدەن كە ژمارەی دانیشتووانی وڵاتەكە تا 2100 لە 90 ملیۆنەوە بۆ نزیكەی 30 ملیۆن كەس داببەزێت!
عەلی زاریعان، ئەندامی ئەكادیمیای زانستە پزیشكییەكانی ئێران، ئاشكرای كرد "بەپێی خەمڵاندنە نێودەوڵەتییەكان، ژمارەی دانیشتووانی ئێران لە كۆتایی ئەم سەدەیەدا تەنیا 30 بۆ 32 ملیۆن كەس دەبێت، لە كاتێكدا ئێستا ئەو وڵاتە زیاتر لە 90 ملیۆن دانیشتووانی هەیە".
لە ڕاپۆرتێكی ئاژانسی میهردا، بەرپرسێكی تەندروستی ئێرانیش ئاماژەی بەوە كردووە، كە ساڵانە منداڵبوون بە ڕێژەی سەدا 7 بۆ 10 كەم دەكات و تەنیا 10 بۆ 15 ساڵی دیكەیان لەبەردەمدایە گەشەی دانیشتووان بگاتە خاڵی سفر و پاشان ژمارەی دانیشتوانی بەرەو كەمی بچێت، كە بەپێی ئامارە فەرمییەكان لە ساڵی ڕابردوودا تەنیا 450 هەزار كەس كۆی گشتی دانیشتووان زیاد بووە، ئەمەش پاشەكشەیەكی ترسناكە بۆ وڵاتێك كە پێشتر گەشەی سەدا سێی هەبووە.
عەلی ڕەزا ڕەیسی، جێگری وەزیری تەندروستیی ئێرانیش لەوبارەوە هۆشدارییەكی توند دەدات و دەڵێت: پرسی دانیشتووان لە جەنگ و ئاڵنگارییە سەربازییەكان گرنگترە، چونكە لە دوو دەیەی داهاتوودا لە هەر سێ ئێرانی یەكێكیان دەبێتە پیر، لە ئێستاشدا پارێزگاكانی گەیلان و ئەلبوورز و مازەندەران، ڕێژەی مردن لە ڕێژەی لەدایكبوون زیاترە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە