1 کاتژمێر پێش ئێستا 56 جار خوێنراوەتەوە

نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل دوو بنكەی نهێنی لە عێراق هەبووە و شوانێكی كوشتووە

پەیام

ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" ئاشكرای دەكات كە ئیسرائیل دوو بنكەی سەربازی نهێنی لە بیابانی ڕۆژئاوای عێراق هەبووە و شوانێكی عێراقی دوای ئاشكراكردنی یەكێك لە بنكەكان لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە كوژراوە. 

بەرپرسانی باڵای عێراقی و ناوچەیی بە ڕۆژنامە ئەمریكییەكەیان ڕاگەیاندووە، كە ئیسرائیل دوو بنكەی نهێنی لە بیابانی ڕۆژئاوای عێراق و نزیك بە شارۆچكەی نەخەیب بەڕێوە بردووە كە یەكەمیان لە كۆتایی ساڵی 2024 دامەزراوە. ئەم بنكانە لە جەنگی 12 ڕۆژەی حوزەیرانی 2025 دژی ئێران بۆ مەبەستی پاڵپشتی ئاسمانی بەكار هاتوون كە وای كردووە مەودای فڕینی فڕۆكە ئیسرائیلییەكان بۆ نێو قوڵایی ئێران كەم ببێتەوە. 

بەپێی ڕاپۆرتەكە، واشنتۆن پێش حكومەتی عێراق ئاگاداری بوونی ئەم بنكە نهێنییانە بووە، ئەمەش نیشانەی هەماهەنگییەكی نهێنیی قووڵە لە خاكی عێراقدا بەبێ ئاگاداری لایەنی فەرمی وڵاتەكە. 

بەپێی سەرچاوەكان، شوانێكی عێراقی بە ناوی "عەوەز شەمهەری" (29 ساڵ) لە سێی ئاداردا كوژراوە دوای ئەوەی هێلیكۆپتەر و فڕۆكەی لەو بیابانەدا بینیبوو، فەرماندەیی سەربازیی ناوچەكەی ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام كاتێك عێراق تیمێكی هەواڵگری ڕەوانەی شوێنەكە كرد ڕووبەڕووی تەقە بوونەوە و تێیدا سەربازێك كوژرا و دووانی دیكە بریندار بوون، دواتر هێلیكۆپتەرێك شەمهەری ڕاوەدوو ناوە و تەقەی لە ئۆتۆمبێلەكەی كردووە، دوای دوو ڕۆژ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نیویۆرك تایمز: ئیسرائیل دوو بنكەی نهێنی لە عێراق هەبووە و شوانێكی كوشتووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    دامەزراندنی حكومەتی نوێی عێراق ناكۆكی لە ماڵی شیعەدا دروستكردووە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراكسیۆنەكەی سودانی ڕەخنە لە نادادی دابەشكردنی وەزارەتەكان دەگرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەدر پیرۆزبایی لە زەیدى کرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی لەیەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی و دابینكردنی هەلی كار دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەستپێكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری نوێی نەوتی عێراق: هەموو چارەسەرێك بۆ نەوتی هەرێم فەراهەم دەكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرتنى سەركردەیەكی حیزبوڵڵای عێراقی و گواستنەوەى بۆ ئەمریكا ڕاگەیەندرا

سەرەتا