1 کاتژمێر پێش ئێستا 81 جار خوێنراوەتەوە

زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەستپێكردووە

پەیام 

دوای ئەوەی لە مەڕاسیمێكدا ئەركەكانی لە محەمەد شیاع سوودانی وەرگرت، عەلی زەیدی بە فەرمی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەستبەكار بوو.

ئەمڕۆ، عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی نوێ، لە مەراسیمێكی ڕادەستكردن و وەرگرتندا، بە فەرمی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی حكومەتی عێراقی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی پێشوو وەرگرت. 

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان دەست پێكردووە. 

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت كە لە 14ی ئەم مانگەدا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی بە زەیدی و 14 وەزیری كابینەكەی بەخشی، لە كاتێكدا دەنگدان لەسەر نۆ وەزارەتی دیكە بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا.

عەلی زەیدی لە 27ی نیسانی ڕابردوو لەلایەن نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عێراقەوە ڕاسپێردرا، ئەمەش دوای ئەوەی هاوپەیمانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" وەك گەورەترین كوتلە بۆ ئەو پۆستە كاندیدی كرد. 

هەر چەندە بەپێی یاسا دەبێت سەرۆكوەزیران لە ماوەی 30 ڕۆژدا تەواوی كابینەكەی بناسێنێت، بەڵام بڕیارێكی پێشووی دادگای فیدراڵی ڕێگەی بە سەرۆكوەزیران داوە كە وەزیرەكان بە چەند قۆناغێك یان بە وەكالەت دیاری بكات، بە مەرجێك ئەنجوومەنی نوێنەران متمانەیان پێ ببەخشێت. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 خولەک پێش ئێستا

    زەیدی لەیەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی و دابینكردنی هەلی كار دەدات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەستپێكردووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری نوێی نەوتی عێراق: هەموو چارەسەرێك بۆ نەوتی هەرێم فەراهەم دەكەین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرتنى سەركردەیەكی حیزبوڵڵای عێراقی و گواستنەوەى بۆ ئەمریكا ڕاگەیەندرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق: هەوڵ دەدەین چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرێس بۆ سێیەمجار نەیتوانی دەسەڵاتی جەنگیی ترەمپ سنووردار بكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی عەزم داوای پێداچوونەوەی سیاسیی جددی بە متمانەدان بە كابینەكەی زەیدی دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا و ئێران جەخت لە بەهێزكردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق دەکەنەوە

سەرەتا