2 کاتژمێر پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
زەیدی لەیەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی و دابینكردنی هەلی كار دەدات
پەیام
سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق لە یەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی گشتگیر و دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان دەدات.
عەلی زەیدی، سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق، ئەمرۆ لە دوای دەستبەكاربوونی، وتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا سوپاسی ئەنجومەنی نوێنەران و هێزە سیاسییەكانی كرد بۆ بەخشینی متمانە پێی و ڕایگەیاند بەرپرسیارێتییەكی مێژوویی خراوەتە سەر شانی.
زەیدی جەختی كردەوە، كە قۆناغی داهاتوو دەبێتە سەردەمی هاوبەشیی ڕاستەقینە و تێپەڕاندنی ناكۆكییەكان.
ئاماژەی بەوەش كرد، كە حكومەتەكەی بەرنامەیەكی گشتگیری بۆ چاكسازیی ئابووری، دژایەتیكردنی گەندەڵی و پاراستنی دارایی گشتی هەیە.
هەروەها بەڵێنی دا كە پشتیوانی لە كەرتی پەروەردە بكات و كەمكردنەوەی بێكاری و دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان لە كارە لەپێشینەكانی حكومەتەكەیدا دەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە