1 کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری نوێی نەوتی عێراق: هەموو چارەسەرێك بۆ نەوتی هەرێم فەراهەم دەكەین

پەیام 

وەزیری نوێی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان تایبەتە و هەموو چارەسەرێكی بۆ فەراهەم دەكەین.

باسم خزەیەر، وەزیری نوێی نەوتی عێراق لە لێدوانێكیدا لە میانی مەڕاسیمی وەرگرتنی پۆستەكەیدا ڕایگەیاند: پشتیوانیی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن و زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و غاز.

وتیشی: هەوڵ دەدەین هەناردەكردنی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیەوە بەرز بكەینەوە بۆ ئەوەی بگاتە 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

وەزیری نەوتی عێراق ڕایشیگەیاند: پێویستە پیشەسازی نەوتیی لە هەرێمی كوردستان پیشەسازییەكی هاوشێوەی ناوەڕاست و باشوور بێت، لەو ڕووەشەوە هەوڵی بەرجەستەكردنی بەرژەوەندی وڵات دەدەن بەو پێودانگەی نەوت و غاز موڵكی هەموو گەلی عێراقە.

وتیشی: پێداگرییش دەكەین لەوەی خەڵكی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق بن، ئەمەش پڕەنسیپی یەكسانییە و بە چڕی كاری لەسەر دەكەین.

لەلایەكی دیكەوە، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش كرد، كە بەهۆی جەنگی ناوچەكە و داخستنی دەروازەی هەناردەكردن دۆخی ئێستا قورسە و مانگی ڕابردوو عێراق تەنیا 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە گەرووی هورمز هەناردە كردووە، لە كاتێكدا پێشتر بڕەكە مانگانە 93 ملیۆن بەرمیل بووە.

وتیشی: لە ئێستادا تێكڕای گشتی بەرهەمهێنانی خام لە بەسرە و كەركووك یەك ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل تێناپەڕێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 خولەک پێش ئێستا

    زەیدی لەیەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی و دابینكردنی هەلی كار دەدات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەستپێكردووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری نوێی نەوتی عێراق: هەموو چارەسەرێك بۆ نەوتی هەرێم فەراهەم دەكەین

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    گرتنى سەركردەیەكی حیزبوڵڵای عێراقی و گواستنەوەى بۆ ئەمریكا ڕاگەیەندرا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق: هەوڵ دەدەین چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرێس بۆ سێیەمجار نەیتوانی دەسەڵاتی جەنگیی ترەمپ سنووردار بكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هاوپەیمانیی عەزم داوای پێداچوونەوەی سیاسیی جددی بە متمانەدان بە كابینەكەی زەیدی دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا و ئێران جەخت لە بەهێزكردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق دەکەنەوە

سەرەتا