1 کاتژمێر پێش ئێستا
114 جار خوێنراوەتەوە
سەدر پیرۆزبایی لە زەیدى کرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە
پەیام
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە پیرۆزبایی پێكهێنانی حكوومەتی لە عەلی زەیدی سەرۆكوەزیرانی نوێى عێراق كرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە.
لە پەیوەندییەكی تەلەفونییدا، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، پیرۆزبایی پێكهێنانی كابینە حكوومییەكەی لە عەلی زەیدی كرد و داوای لێ كرد بە پێداگرییەوە كار لەسەر دژایەتی گەندەڵی بكات.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیران، سەدر داوای لە زەیدییش كرد كار لەسەر پاراستنی سەروەریی وڵات و دۆخی خزمەتگوزاریی و ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتیانی عێراق بكات.
ڕۆژى 14ى 5ى 2026، پەرلەمانی عێراق متمانەى بە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلى فالح زەیدى و 14 وەزیر بەخشى، دەنگدانیشى لەسەر 9 وەزارەتى دیکە بۆ دواى جەژنى قوربانى پیرۆز دواخست.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە