1 کاتژمێر پێش ئێستا 88 جار خوێنراوەتەوە

فراكسیۆنەكەی سودانی ڕەخنە لە نادادی دابەشكردنی وەزارەتەكان دەگرێت

پەیام 

فراكسیۆنەكەی سەرۆكوەزیرانی پێشوو ڕەخنەی توند لە شێوازی دابەشكردنی پۆستە وەزارییەكانی حكومەتی نوێی عێراق دەگرێت و جەختیش لە مانەوەی لە چوارچێوەی هەماهەنگییدا دەكاتەوە. 

فڕاكسیۆنی "ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان" بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەركوەزیرانی پێشوو، ڕایگەیاند: بە پێی ڕێككەوتنە سیاسییەكان ناهاوسەنگییەكی ڕوون لە دابەشكردنی پۆستەكاندا هەبووە و هەندێك لایەن زیاتر لە قەبارەی پەرلەمانیی خۆیان وەزارەتیان پێ دراوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا لەوبارەوە، فڕاكسیۆنی ناوبراو ئاماژەی بەوە دا كە "پشكەكانی فراكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لەگەڵ قەبارەی سیاسی و ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ناگونجێت".

ڕایشیگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی پاراستنی سەقامگیری وڵات و بەرپرسیاریەتی نیشتمانی، فراكسیۆنەكەیان نەبووەتە بەربەست لەبەردەم پێكهێنانی حكومەت و متمانەدان بە كابینە نوێیەكە و جەختیش لە پابەندیی بە كاركردن لە نێو چوارچێوەی هەماهەنگییدا دەكاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەش هاتووە، هاوبەشەكانیان لە فراكسیۆنی "نەهجی وەتەنی" كە 11 كورسی و "بزووتنەوەی سۆمەرییەكان" كە پێنج كورسی پەرلەمانیان هەیە مافی خۆیان وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا دژایەتی هیچ بڕیارێكی ئەو دوو فڕاكسیۆنەی بۆ جیابوونەوە لە فڕاكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان نەكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فراكسیۆنەكەی سودانی ڕەخنە لە نادادی دابەشكردنی وەزارەتەكان دەگرێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەدر پیرۆزبایی لە زەیدى کرد و داواى لێکرد ڕووبەڕووى گەندەڵى ببێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی لەیەكەم وتاریدا بەڵێنی چاكسازیی و دابینكردنی هەلی كار دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی ئەركەكانی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق دەستپێكردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری نوێی نەوتی عێراق: هەموو چارەسەرێك بۆ نەوتی هەرێم فەراهەم دەكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرتنى سەركردەیەكی حیزبوڵڵای عێراقی و گواستنەوەى بۆ ئەمریكا ڕاگەیەندرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق: هەوڵ دەدەین چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆنگرێس بۆ سێیەمجار نەیتوانی دەسەڵاتی جەنگیی ترەمپ سنووردار بكات

سەرەتا