1 کاتژمێر پێش ئێستا
122 جار خوێنراوەتەوە
کۆمپانیایهكی فڕۆکەوانی هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنهوه
کۆمپانیای فڕۆکەوانیی "ڕایان ئایر" هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی تێچووی سووتەمەنی و مووچە بەهۆی بەردەوامیی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی ٢٨٪ لەمساڵدا.
کۆمپانیای "ڕایان ئایر" کە لە بوارى فڕۆکەوانى مەدەنی و گواستنەوەدا کار دەکات ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن تێچووی کارپێکردن لە ساڵی دارایی ٢٠٢٧دا بە ڕێژەیەکی مامناوەند بەرزبێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ٢٠٪ی پێویستییەکانی سووتەمەنیی کۆمپانیاکە لە دەرەوەی گرێبەستەکانی پێشوەختەی خۆپاراستن لە بەرزبوونەوەی نرخن.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ناجێگیریی نرخی سووتەمەنی و ناڕوونی لەبارەی ماوەی بەردەوامبوونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هێشتا زووە بتوانرێت پێشبینییەکی ورد بۆ قازانجەکانیان بکرێت. تائێستاش تێچووی سووتەمەنی بە بڕی "سەدان ملیۆن یۆرۆ" زیادی کردووە، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی دروستکردووە و بووەتە هۆی دابەزینی پشکەکانی کۆمپانیاکە بە ڕێژەی نزیکەی ٢٨٪ لە سەرەتای ئەمساڵەوە.
سەرەڕای نادڵنیایی لە کەرتی فڕۆکەوانیدا و بوونی مەترسی لەسەر کەمبوونی سووتەمەنی بەهۆی بەردەوامیی سنووردارکردنی گواستنەوە لە گەرووی هورمز، "ڕایان ئایر" چاوەڕوان دەکات لەمساڵدا ٢١٦ ملیۆن سەرنشین بگوازێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە