1 کاتژمێر پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

پێدانى کارەبا لە عێراقدا کەمی کردووە و وەزارەتى کارەباش دەڵێت؛ زیادەڕۆیی هەیە

پەیام
وەزارەتی کارەبای عێراق کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە بەغدا و پارێزگاکان بۆ گرفتی تەکنیکی و، کەمیی غازی هاوردەکراو و زیادەڕۆییەکانی سەر تۆڕی کارەبا دەگەڕێنێتەوە و پلانێکی فریاگوزاریش ڕادەگەیەنێت. 
هاوکات لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و زیادبوونی فشاری سەر تۆڕەکانی کارەبا، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەغدای پایتەخت و چەند پارێزگایەکی دیکە تووشی پچڕانی بەردەوام و ناسەقامگیریی کارەبای نیشتمانی بوونەتەوە. 
ئەحمەد مووسا عەبادی، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، سەرپێچی و ڕاکێشانی هێڵی کارەبا بە زیادەڕۆیی، کاریگەریی نەرێنیی قورسی لەسەر کارایی تۆڕەکانی دابەشکردن داناوە و دادپەروەریی لە پێدانی کارەبادا نەهێشتووە، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکیی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبایە. 
بۆ چارەسەرکردنی ئەم دۆخە، وەزارەتی کارەبا دەستی بە نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکان و ئەو (محاویلانه) کردووە کە بەردەوام تووشی لەکارکەوتن دەبن، ئەمەش بە ئامانجی گەڕانەوەی دۆخی کارەبا بۆ شێوازی ئاسایی خۆی و زیادکردنی کارایی وزە لەو ناوچانەی کێشەیان هەیە. هەروەها وەزارەت کار لەسەر دانانی محاویلەی نوێ دەکات بۆ چارەسەرکردنی لۆدی زۆر و باشترکردنی کوالیتی کارەباکە. 
وتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوەش کرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان کەمپینێکی بەرفراوانیان بۆ بڕینی کارەبای زیادەڕۆ و نایاسایی لە سەرانسەری وڵاتدا دەست پێ کردووە. ئەم کەمپینانە لەمەودوا بە شێوەی خولی و بەردەوام دەبن، بەتایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێدانى کارەبا لە عێراقدا کەمی کردووە و وەزارەتى کارەباش دەڵێت؛ زیادەڕۆیی هەیە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەناڵى ١٤ـى ئیسرائیل: نەتەنیاهوو و تڕەمپ پرسى دەستپێکردنەوەى جەنگیان تاوتوێ کرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    فه‌له‌ستین.. سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست؛ ئاماری قوربانیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف بە نوێنەری ئێران بۆ سەرپەرشتی كاروباری چین دەستنیشان كرا

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا و ئێران مەرج بۆ ڕێككەوتن و دەستپێکردنەوەى دانوستان دادەنێن

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌ریتانیا سیستمێكی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی درۆن هێناوه‌ته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕادیۆی ئیسرائیل: بڕیاری كۆتایی جه‌نگ له‌ ده‌ستی تڕه‌مپه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عیزەدین حەدداد ئەندازیاری ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا شەهیدبوونى ڕاگەیەندرا

سەرەتا