2 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
کەناڵى ١٤ـى ئیسرائیل: نەتەنیاهوو و تڕەمپ پرسى دەستپێکردنەوەى جەنگیان تاوتوێ کرد
پەیام
سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، هێرشەکانی داهاتوویان بۆ سەر ئێران بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا دەبێت ئەگەر دۆناڵد ترەمپ ڕەزامەندی لەسەر بدات، هاوکات ئامانجەکانیش پێک هاتوون لە ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە کەناڵى ١٤ـى ئیسرائیلی لە سەرچاوەکانییەوە ئەوەى گواستوەتەوە کە هەردوو وڵات ئامادەکاری بۆ ئەگەری هەڵگیرسانەوەى جەنگ دەکەن.
کەناڵە ئیسرائیلییەکە ئەوەى بڵاو کردوەتەوە، بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە و تێیدا پرسی دەستپێکردنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی دژی تارانیان تاوتوێ کردووە. هەرچەندە ئیسرائیل ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ دەربڕیوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی بەندە بە هەڵوێستی فەرمیی ترەمپەوە.
هاوکات، دۆناڵد ترەمپ بە گاڵتەجاڕییەوە پێشوازی لە پێشنیازی کۆتایی ئێران بۆ ئاگربەستی گشتگیر کردووە و ڕایگەیاندووە کە بەهۆی نەبوونی مەرجی ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، پێشنیازەکەی خستووەتە تەنەکەی خۆڵەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ ڕێککەوتن نیشانداوە بەو مەرجەی ئێران بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت و پابەندی بنەڕەتی بەڵێنەکانی بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە