1 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
عێراق دهنگۆی پڕكردنهوهی دهریاچهی سهرسار ڕهت دهكاتهوه
پهیام
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق سیستەمێکی پێشکەوتووی نويَ بۆ چاودێریکردنی سەلامەتی سەرجەم بةنداوةكانى وڵات جێبەجێ دەکات و دەنگۆی وشککردن یان پڕکردنەوەی دەریاچەی سەرساریش بە تەواوی ڕەتدەکاتەوە.
ڕۆژنامهی سهباحی عێراقی بڵاوی كردوهتهوه، ئەم هەنگاوەی وەزارەت لە چوارچێوەی بەرنامەکانی حکومەتدایە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی ئاو، لە ڕێگەی دابینکردنی تەکنەلۆژیایەکی بەرز کە توانای هەیە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و سات بە سات، زانیاریی ورد لەسەر ئاستی ئاو، پاڵەپەستۆ، دزەکردنی ئاو، جووڵەی جەستەی بەنداوەکان و ڕێژەی خوێی تواوە لە ئاودا کۆبکاتەوە.
بهپێی ڕۆژنامهكه، سیستەمە نوێیەکە هاوکاری سەرەکی لایەنە هونەری و ئەندازیارییەکان دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی پێشوەختی دۆخی بەنداوەکان و چارەسەرکردنی هەر گرفتێکی کتوپڕ، ئەمەش کوالیتی بڕیاردان و بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان لە وڵاتدا بەرز دەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، دکتۆر ویسام خەڵەف عوبێد، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی بەنداو و کۆگان لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان، ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە لە میدیاکاندا لەسەر بنەمای توێژینەوەیەکی کۆمپانیایەکی ئیتالی بڵاوکراونەتەوە، کە گوایە پێشنیازی پڕکردنەوە یان وازهێنان لە دەریاچەی سەرسار کراوە بەهۆی تێکچوونی کوالیتی خاک و ئاوی ناوچەکەوە.
عوبێد جەختی کردەوە دەریاچەی سەرسار لە ئێستادا وەک کۆگایەکی ستراتیژیی گرنگی ئاو بەکاردێت و کوالیتی و بڕی ئاوەکەی باشتر بووە، بە جۆرێک لە وەرزەکانی ڕابردووی هاویندا سوودی تەواوی لێ بینراوە و تا ئێستاش زیاتر لە شەش ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدا کۆکراوەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە