25/05/2026 260 جار خوێنراوەتەوە

هه‌رێم 50 ملیار دینار داهاتی نانه‌وتی نارد و به‌غداش مووچه‌ی خه‌رج كرد

په‌یام
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی ٥٠ ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی مانگی ئایار بەشێوەی کاش خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومـەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق و دوای كاتژمێرێكیش وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مووچه‌ی خه‌رج كرد.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی ڕێکخستنی دارایی و پابەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدادا دێت، تایبەت بە ڕادەستکردنی پشکی دیاریکراوی داهاتە ناوخۆیی و نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی ناوەندی. 
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆسەی گواستنەوەی پارەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە و بڕی پارە ڕادەستکراوەکەش بە تەواوی لە هەژماری بانکیی لایەنی فیدراڵیدا جێگیر کراوە.

دوای كاتژمێرێكیش وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مووچه‌ی مانگی ئایاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی خه‌رج كرد و بڕی 950 ملیار دیناری ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی مووچە ڕاده‌ستی حکومەتی فیدراڵ کرا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی هه‌ر چوار جۆره‌كه‌ی به‌نزین دیاری كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگاری سلێمانی: پاڵاوگە گەورەکان نرخی به‌نزین دیاری دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هەولێر نرخی بەنزین کرایە ٨٥٠ دینار و لە سلێمانیش بە هەمان نرخی خۆیەتى و دانەبەزیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا