31/05/2026 254 جار خوێنراوەتەوە

قەرزی ناوخۆیی عێراق گەیشتووەتە 64 ترلیۆن دینار

پەیام

بەرپرسێكی پێشووی عێراق ئاشكرای دەكات قەرزی ناوخۆیی حكومەت بۆ 64 تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە، بۆ دابینكردنی مووچە و خەرجییەكانیش ناچارە دووبارە پەنا بۆ قەرزكردن ببات.

ڕەسووڵ ڕازی، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و پاشەكشەی فرۆشی نەوت، داهاتی گەنجینەی دەوڵەت بەشێوەیەكی بەرچاو كەمی كردووە و حكومەت لەبەردەم بژاردەی قورسدا بێت بۆ دابینكردنی خەرجییە سەروەری و وەبەرهێنانەكان و بەتایبەتیش مووچەی فەرمانبەران، كە پشكی شێری بودجە پێك دەهێنێت. 

بەپێی وتەی ڕازی، لە ئێستادا حكومەت بیر لەوە دەكاتەوە جارێكی دیكە لە بانكەكانی "ڕافیدەین و ڕەشید" یان بانكی ناوەندی قەرز بكات تاوەكو ئەو بۆشاییە داراییە پڕ بكاتەوە.

ناوبراو باسی لەوەش كردووە، كە حكومەت 64 ترلیۆن دیناری پێشوو كە لە بانكە ناوخۆییەكان وەرگیراوە قەرزارە و ئەوەش بارگرانییەكی قورسی داراییە و نیشانەی قەیرانێكی قووڵی نەختینەیە كە ڕووبەڕووی عێراق بووەتەوە بەهۆی ناسەقامگیریی بازاڕی وزە و گرژییە سەربازییەكانی ناوچەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی مووچە ڕاده‌ستی حکومەتی فیدراڵ کرا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخی هه‌ر چوار جۆره‌كه‌ی به‌نزین دیاری كرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پارێزگاری سلێمانی: پاڵاوگە گەورەکان نرخی به‌نزین دیاری دەکەن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە هەولێر نرخی بەنزین کرایە ٨٥٠ دینار و لە سلێمانیش بە هەمان نرخی خۆیەتى و دانەبەزیوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا