2 کاتژمێر پێش ئێستا
125 جار خوێنراوەتەوە
خاوەن بڕوانامە باڵاكان و یەكەمەكان بۆ 28ـەمین جار لە بەغداد ڕژانە سەر شەقام
پەیام
خاوەن بڕوانامە باڵاكان و یەكەمەكانی وەجبەی سێیەم، كە ژمارەیان 43 هەزار كەسە، بۆ 28ـەمین جار لە بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا. خۆپیشاندەران لە یەكتربڕی ئەلموالەوە بەرەو وەزارەتی دارایی بەڕێكەوتن و داوای كاراكردنی فۆرمی دامەزراندن بەپێی یاساكانی 59 و 67 دەكەن.
نوێنەرانی دەرچووان ڕەخنە لە "دەستی دەستی" و پشتگوێخستنی حكومەت دەگرن كە لە ساڵی 2023ـەوە دۆسیەكەیانی ڕاگرتووە، هۆشداریش دەدەن ئەگەر وەڵامی جدییان نەدرێتەوە، لەبەردەم وەزارەتی دارایی مانگرتنی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە