2 کاتژمێر پێش ئێستا
62 جار خوێنراوەتەوە
ڤانس بۆ بەرپرسانی ئیسرائیل: ئێوە بە چەك و پارەی باجدەرانی ئەمریكی پارێزراون
پەیام
جێگری سەرۆكی ئەمریكا دان بەوەدا دەنێت كە چەك و پارەی باجدەرانی وڵاتەكەی قەوارەی ئیسرائیل دەپارێزێت.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا بە توندی ڕەخنەی لەو بەرپرسە ئیسرائیلییانە گرت كە دژی لێكتێگەیشتنی وڵاتەكەی و ئێران و كەسایەتی دۆناڵد ترەمپ دەدوێن.
ڤانس لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانبیدا لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند كە ترەمپ تاقە سەرۆكە لە جیهاندا كە هاوسۆزی ئیسرائیل بێت و وتی: ئەگەر من لە حكومەتی ئیسرائیلدا بوومایە، هێرشم نەدەكردە سەر تاقە هاوپەیمانە بەهێزەكەم.
ڤانس وەبیری هێنانەوە كە لە سێ مانگی ڕابردوودا دوو لەسەر سێی چەكە بەرگرییەكانی ئیسرائیل بە دەست و پارەی باجدەرانی ئەمریكی دابین كراون و وتیشی: كێشەی ئیسرائیل ترەمپ نییە و پێویستە ڕەخنەگرانی ناو تەلئەبیب بەئاگا بێنەوە و لە ڕاستی دۆخەكەیان تێ بگەن.
لای خۆیەوە ڕۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرۆنۆت"ی عیبری بڵاوی كردەوە كە لێدوانە ڕەخنەییەكانی جێگری سەرۆكی ئەمریكا شۆكێكی گەورەی لە ناوەندە سیاسییەكانی قەوارەی ئیسرائیلدا دروست كردووە. سەرەڕای ئەمەش، حكومەتی ئیسرائیل بڕیاری داوە هیچ وەڵامێكی فەرمی نەداتەوە، ئەمەش لە ترسی قووڵبوونەوەی زیاتری ناكۆكییەكان لەگەڵ ئیدارەی ئێستای كۆشكی سپی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە