2 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: یاداشتەكە بە واتای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی ئێران دێت
پەیام
دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت ئەمریكا لە ڕووی سەربازییەوە ئێرانی شكست پێ هێناوە و بەپێی قسەی ئەو یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەش بە واتای "خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی" تاران دێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پێگەی "ئەكسیۆس" ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی لە ڕووی سەربازییەوە سەركەوتنی بەسەر ئێراندا بەدەست هێناوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە كرد، كە یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوانیان بە واتای "خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی" ئێرانییەكان دێت و جەختی كردەوە كە گەمارۆی دەریایی، هێزی سەربازی ئەمریكای بە جیهان نیشان دا.
بە بڕوای ترەمپ، ئەگەر جەنگ بەردەوام بوایە، گەرووی هورمز بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دادەخرا و ئەمەش دەبووە هۆی سستییەكی ئابووری گشتگیر لە هەموو جیهاندا.
هاوكات، سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری خۆی لە "ترووس سۆشیاڵ" هێرشی توندی كردە سەر ئەو ڕەخنەگرانەی دەڵێن لە ڕێككەوتنەكەدا نەرمیی نواندووە و بە "گەمژە، خراپ و حەسوود" وەسفی كردن.
ترەمپ ڕایشیگەیاند: لە كاتێكدا نەیارەكانی ڕەخنە دەگرن، بازاڕەكانی پشك ئاستی پێوانەییان تۆمار كردووە و نرخی نەوتیش بە توندی دابەزیوە، ئەمەش نیشانەی سەركەوتنی سیاسەتەكانمە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە جۆرێك كە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا پارێزراو بن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە