2 کاتژمێر پێش ئێستا 105 جار خوێنراوەتەوە

جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەخت لە پابەندبوونی ئێران بە مەرجەكانی ڕێككەوتنەكە دەكاتەوە

پەیام

جیە دی ڤانس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند واشنتن سزاكان لەسەر ئێران لانابات تا تاران بەتەواوی پابەندی یاداشتی لێكتێگەیشتن نەبێت.

ئەو جەختی كردەوە كە پێش دڵنیابوونەوە لە جێبەجێكردنی بەڵێنەكان، هیچ بڕە پارەیەك بۆ ئێران ئازاد ناكرێت. 

جەی دی ڤانس هەروەها ئاماژەی بە تێپەڕبوونی 12پۆینت 5 ملیۆن بەرمیل نەوت لە شەوی ڕابردوودا بە گەرووی هورمزدا كرد وەك نیشانەیەك بۆ پابەندی سەرەتایی ئێران.

ڤانس وتی هەر ڕێككەوتنێكی كۆتایی دەبێت گەرەنتی ئەوە بكات كە ئێران نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و پشتیوانی گروپە چەكدارەكان نەكات. 

لە لایەكی ترەوە، داوای لە حزبوڵا كرد هێرشەكانی ڕابگرێ، وتیشی من وەزیرێكی حكومەتی ئیسرائیل بم هەرگیز هێرش ناكەمە سەر تاكە هاوپەیمانە بەهێزەكەم لە جیهاندا.

ڤانس ڕاشیگەیاند واشنتن تیمێكی تەكنیكی دەنێرێتە سویسرا بۆ دانوستانەكان.

هەروەك دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی هەموو ئامرازە ئابووری و سەربازییەكانی هەیە بۆ گەرەنتی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە یان گەڕاندنەوەی سزاكان لە كاتی سەرپێچیكردندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەخت لە پابەندبوونی ئێران بە مەرجەكانی ڕێككەوتنەكە دەكاتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت سووریا دژی لوبنان بەكاربهێنێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ هێرشی توندی كردە سەر ئەو کەسانەى كە دەڵێن بەرانبەر بە ئێران نەرم بووە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: پێداچوونه‌وه‌ به‌ نه‌خشه‌ و پێگه‌ی هێزه‌كانمان له‌ ئه‌وروپا ده‌كه‌ین

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەمریکا دەبێت لە ئەنجومەنی ئاسایش پەسەند بکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: به‌شێكی گه‌رووی هورمز كراوه‌ته‌وه‌ و له‌ دوو ڕۆژی داهاتوو به‌ ته‌واوی ده‌كرێته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئێرانی: ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ ڕاست نین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا: هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پووتین و زیلێنسكی نه‌كراوه‌

سەرەتا