3 کاتژمێر پێش ئێستا 151 جار خوێنراوەتەوە

بەمزووانە یەكەمین ئامارى ڕێژەی بە بیابانبوون لە عێراق دەخرێتەڕوو

پەیام

لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەنجامەكانی یەكەمین توێژینەوەی نیشتمانی بۆ دیاریكردنی ڕێژەی بەبیابانبوون لە چەند ناوچەیەكی عێراق ئاشكرا دەكرێت. 

بەسام كەنعان، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون، ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ ئامارێكی ورد لەسەر ڕێژەی بەبیابانبوون لە عێراق لەبەردەستدا نییە و ئەو داتایانەی پێشتر بڵاوكراونەتەوە زانستی نین.

كەنعان ڕاشیگەیاند: حكومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی لێژنەیەكی پسپۆڕەوە كە وەزارەتەكانی كشتوكاڵ، سەرچاوەكانی ئاوی و ژینگە لەخۆ دەگرێت، میكانیزمێكی نوێی بۆ هەژماركردنی زەوییەكان پەیڕەو كردووە، لە قۆناغی یەكەمدا كار لەسەر قەزاكانی ناسریە، سوێرە و تەلەعفەر لە پارێزگاكانی ناسرە، زیقار و واست كراوە، تێیدا داتا زانستییەكان كۆ كراونەتەوە و بەمزووانە بڵاو دەكرێنەوە تاكو ڕاستی بارودۆخەكە دیاری بكرێت.

بەرپرسەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق جەختیشی كردەوە "هیچ ڕێكخراوێكی نێودەوڵەتی ئامارێكی وردی پێشكەش نەكردووە، بۆیە ئەم هەنگاوە نوێیەی حكومەت گرنگییەكی زۆری هەیە"، وتیشی: بڕیارە دوای تەواوبوونی ئەم سێ قەزایە، كارەكان فراوان بكرێن بۆ تەواوی پارێزگاكانی دیكە، بەتایبەت ئەو ناوچانەی بەدەست زۆربوونی ڕێژەی لم و وشكەساڵییەوە دەناڵێنن و پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 خولەک پێش ئێستا

    عێراق ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە گەرووی هورمز دەكات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمزووانە یەكەمین ئامارى ڕێژەی بە بیابانبوون لە عێراق دەخرێتەڕوو

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. عەلی عەلاق و قاسم ئەعرەجی لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    فشار دەكرێت پۆستە بەتاڵەكانی كابینەكەی زەیدی بە كەسایەتیی نزیك لە ئەمریكا پڕبكرێنەوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: پێشوازی له‌ ڕێكه‌وتنی نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌كه‌ین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    لە سێ ساڵدا سزای لەسێدارەدان بۆ 362 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەرچووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    خاوەن بڕوانامە باڵاكان و یەكەمەكان بۆ 28ـەمین جار لە بەغداد ڕژانە سەر شەقام

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی کارەبا: ئاستی بەرهەمهێنان ٢٢ هەزار مێگاواتە و هێشتا کورتهێنانی گەورە هەیە

سەرەتا