2 کاتژمێر پێش ئێستا
154 جار خوێنراوەتەوە
عێراق ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە گەرووی هورمز دەكات
پەیام
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: كۆمپانیای سۆمۆ بە وردی چاودێری جووڵەی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز دەكات و بڕیارە كاتێك هاتوچۆی دەریایی ئاسایی دەبێتەوە، پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت دەستپێبكاتەوە.
سەلیم ڕیكابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوە كرد "كات و ئاستی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنان لە كێڵگە نەوتییەكاندا جیاواز دەبێت و بەپێی بارودۆخی تەكنیكی هەر كێڵگەیەك دیاری دەكرێت، چونكە پرۆسەی گەڕانەوە بۆ دۆخی پێشوو پێویستی بە كات هەیە".
ئەوەش لەكاتێكدایە پێش هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران، عێراق ڕۆژانە زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەم دەهێنا، بەڵام ئێستا ئاستی بەرهەمهێنان بۆ نزیكەی 1.5 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.
لەدواى هێرشەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ى2ى 2026 هاتۆچۆى کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووى هورمز پەکى کەوت، لە ئێستاشدا لەگەڵ نزیکبوونەوەى لایەنى ئێرانى و ئەمریکى لە یەکتر، هاتوچۆى کەشتییەکان بە گەرووى هورمزدا تاڕادەیەکى زۆر ئاسایی بووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە