پێش 3 هەفتە 417 جار خوێنراوەتەوە

میلۆنى وەڵامى ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت من و ئیتاڵیا هەرگیز ناپاڕێینەوە

پەیام

سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا لە وەڵامی قسەیەكی سەرۆكی ئەمریكادا دەڵێت: ئێمە هەرگیز ناپاڕێینەوە. وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیاش سەردانێكی بۆ واشنتۆن هەڵوەشاندەوە.

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكی تەلفونییدا بۆ كەناڵی (لاحەوت)ی ئیتاڵی ڕایگەیاند: جۆرجیا میلۆنی سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا لە پەراوێزی لوتكەی گرووپی حەوت لە فەڕەنسا لێم پاڕاوەتەوە كە وێنەیەكی لەگەڵدا بگرێت، منیش ئەگەر بەزەییم پێیدا نەهاتایەوە وێنەم لەگەڵ نەدەگرت! جۆرجیا میلۆنی سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: نازانم بۆچی سەرۆكی ئەمریكا بەو شێوەیە لەگەڵ هاوپەیمانەكانی مامەڵە دەكات؟! بەڵام هەر چۆنێك بێت شتێك هەیە كە بیری ترەمپی بخەمەوە ئەوەیە كە من و ئیتاڵیا هەرگیز ناپاڕێینەوە.

لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا لە تۆڕی ئێكس، میلۆنی شۆكبوونی بە قسەكانی ترەمپ ڕاگەیاند و وتیشی: ئەوە بە تەواوەتی دروستكراوە.

هەر لە كاردانەوەی ئەو قسانەی ترەمپدا، ئەنتۆنیۆ تایانی  وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا سەردانێكی بۆ واشنتۆن هەڵوەشاندەوە كە بڕیار بوو سبەی و دووسبەی ئەنجامی بدات.

لەوبارەوە وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند: ئەوەی ترەمپ وتویەتی خراپ و مەترسیدارە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ سێیەم ساڵ (محەمەد) لە پێشەنگی لیستی ناوی منداڵانى بەریتانیادایە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هەندێک لە سەركردەكانی ناتۆ دەمانچە تورکییەکەیان وەرنەگرت کە وەک دیارى پێیان درابوو

  • پێش 1 هەفتە

    دوای هەشت ڕۆژ لەژێر داروپەردوودا پیاوێك لە بوومەلەرزەكەی ڤەنزوێلا ڕزگار كرا

  • پێش 2 هەفتە

    ترەمپ دەركردنی پاسپۆرتێكی نوێی ئەمریكاى بە وێنەی خۆیەوە ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    یەكەم شەپۆلی گەرما لە ئیسپانیا گیانلەدەستدانی 212 كەسی لێكەوتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    بەهۆی گەرماوە بارى نائاسایی لە 60 هەرێم و ناوچەى فەرەنسا ڕاگەیەنرا

  • پێش 3 هەفتە

    ترەمپ: فڕۆكەی نوێی سەرۆكایەتی کە قەتەر پێیداوین لە جیهاندا كەشخەترینە

  • پێش 3 هەفتە

    میلۆنى وەڵامى ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت من و ئیتاڵیا هەرگیز ناپاڕێینەوە

سەرەتا