2 کاتژمێر پێش ئێستا 162 جار خوێنراوەتەوە

بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەکانى ئێران و ئەمریكا وەزیرى ناوخۆى پاكستان لە تارانە

پەیام

پاكستان هەوڵی دەستپێكردنی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی دەدات، لەو چوارچێوەیەشدا وەزیری ناوخۆ سەردانی تاران دەكات.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەكانی ئیسلاماباد بۆ نێوەندگیری و هاندانی دەستپێكردنی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، موحسین نەقەوی وەزیری ناوخۆی پاكستان ئەمڕۆ شەممە لە تاران لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران كۆدەبێتەوە.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، پێدەچێت وەزیری ناوخۆی پاكستان چەند گەرەنتییەكی دیارییكراوی بۆ لایەنی ئێرانی پێ بێت، بە مەبەستی ڕەواندنەوەی ئاستەنگەكانی بەردەم دەستپێكردنی دانوستانەكانی سویسرا بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ ئەمریكا كە بڕیاربوو دوێنێ هەینی بەڕێوە بچێت، بەڵام بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

هەر لەو میانەیەدا بەرپرسێكی پاكستانی بە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ڕاگەیاند كە وڵاتەكەی بە ئامانجی لابردنی بەربەستەكان لە پەیوەندییدایە لەگەڵ تاران و واشنتۆن و وتیشی: هیچكام لەو دوو وڵاتە نایانەوێت پڕۆسەی ئاشتی بە تەواوەتی شكست بهێنێت.

ئەم جووڵە دیپلۆماسییە لە كاتێكدایە كە جۆرێك لە تەمومژ و ناڕوونی باڵی بەسەر كاتی دەستپێكردنی گفتوگۆكاندا كێشاوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 خولەک پێش ئێستا

    ئیندیپێندێنت: لێكگەیشتنە نوێیەكەی ئەمریكا و ئێران تەنها ئاگربەستێكی كاتییە

  • 17 خولەک پێش ئێستا

    ئێران گەرووی هورمزى داخستەوە و ئەمریكاش هەوڵی چارەسەری دیپلۆماسی دەدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەکانى ئێران و ئەمریكا وەزیرى ناوخۆى پاكستان لە تارانە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕاى بەردەوامیی هێرشەکان دانوستانی لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەعیم قاسم: پلانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی حیزبوڵڵا شكستی هێنا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    یونسێف: لە كاتی ئاگربەستدا ڕۆژانە منداڵێك لە غـ.ەززە دەكوژرێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی ئێران: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سویسرا زۆر پێویست نەبوو

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    چاودێران ڕێككەوتنی ترەمپ لەگەڵ ئێران بە فشۆڵ ناوزەد دەكەن

سەرەتا