2 کاتژمێر پێش ئێستا
175 جار خوێنراوەتەوە
دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا دواخرا
پەیام
دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە بڕیار بوو ئەمڕۆ لە سویسرا ئەنجامبدرێت دواخرا.
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە وەزارەتی دەرەوەی سویسرا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە ئەو دانوستاندنە چاوەڕوانکراوەى کە بڕیار بوو لە نێوان ئەمریکا، ئێران، قەتەر و پاکستاندا بەڕێوەبچن، دواخراون.
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا ئەوەى ڕانەگەیاندووە کە دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ چ وادەیەک دواخراوە، بەڵام ئاماژەى بەوەکردووە ئامادەکارییەکان لە هاوینەهەواری "بۆرگنشتۆك" بەردەوامە بۆ بەڕێوەچوونى دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
سۆزی وایڵز، گەورە یاریدەدەری كۆشكی سپی، ئاماژەی بەوە كرد كە 60 ڕۆژی داهاتوو زۆر هەستیار و پڕ لە تەحەدی دەبن، چونكە لایەنەكان دەچنە ناو وردەكارییە تەكنیكییە ئاڵۆزەكانی ڕێككەوتنەكە.
سەبارەت بە كۆبوونەوەكانی سویسرا، ئیسماعیل بەقای، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، هەوڵە دیپلۆماسییەكان و پەیوەندییەكان لە چەند كاتژمێری ڕابردوودا چڕكراونەتەوە تاوەكو گەرەنتیی سەركەوتنی دانوستانەكان بكرێت و ڕێڕەوی ئاشتی لە ناوچەكەدا جێگیر بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە