2 کاتژمێر پێش ئێستا 213 جار خوێنراوەتەوە

گەرچى دەستپێكردنی گفتوگۆكانی سویسرا نادیارە بەڵام ئاماژەی جموجوڵ هەیە

پەیام

هەر چەندە هیچ كاتێكی نوێ بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكانی سویسرا تایبەت بە گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی لەنێوان ئێران و ئەمریكا دیاریی نەكراوە، بەڵام ئاماژەی جموجوڵ بە ئاڕاستەی ئەنجامدانی هەیە.

ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریكی لە زاری بەرپرسێك لە كۆشكی سپییەوە بڵاوی كردەوە: ستیڤ ویتكۆف ڕاوێژكار و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بە مەبەستی دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران بەرەو سویسرا بەڕێ كەوتووە.

بەپێی ماڵپەڕە ئەمریكییەكە "جارید كۆشنەر زاوا و ڕاوێژكاری ترەمپ بە هەمان شێوە و بۆ هەمان مەبەست لە سویسرایە و پێشبینی دەكرێت گەڕی یەكەمی گفتوگۆكان بەڕێوە بچێت".

سەبارەت بە لایەنی ئێرانیش، ئەكسیۆس بڵاوی كردەوە "عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوە پلانی گەشتكردن بۆ سویسرای بۆ هەمان مەبەست هەیە، بەڵام هێشتا پلانەكە بواری گۆڕانی تێدا هەیە".

هەر چەندە بڕیار بوو دوێنێ، هەینی بە مەبەستی واژووكردنی ڕووبەڕووی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەی نێوانیان و دەستكردن بە گفتوگۆ بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی هەر دوو لایەنی ئێرانی و ئەمریكی لە سویسرا كۆ ببنەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دوا خرا و جێگری سەرۆكی ئەمریكاش كە سەرۆكی شاندەكەی گەشتەكەی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام نەدا.

سەبارەت بە هۆكاری ئەنجامنەدانی كۆبوونەوەكەش هێشتا هیچ هۆكارێكی دیارییكراو ڕانەگەیەنراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: پێدەچێت ئۆپراسیۆنێك هاوشێوەی ئەوەی ڤەنزوێلا، لە كوبا ئەنجام بدەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەرچى دەستپێكردنی گفتوگۆكانی سویسرا نادیارە بەڵام ئاماژەی جموجوڵ هەیە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: مـوجتەبا خامـنەیی جیاوازە لە باوکى، بەداخەوەم زیانم پێگەیاندووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڤانس بۆ بەرپرسانی ئیسرائیل: ئێوە بە چەك و پارەی باجدەرانی ئەمریكی پارێزراون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: یاداشتەكە بە واتای خۆبەدەستەوەدانی بێ مەرجی ئێران دێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    جەی دی ڤانس هۆکار بووە بۆ دواخستنى دانوستاندنەکانی ئەمریکا و ئێران لە سویسرا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە سویسرا دواخرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    جێگری سەرۆكی ئەمریكا جەخت لە پابەندبوونی ئێران بە مەرجەكانی ڕێككەوتنەكە دەكاتەوە

سەرەتا