2 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: پێدەچێت ئۆپراسیۆنێك هاوشێوەی ئەوەی ڤەنزوێلا، لە كوبا ئەنجام بدەین
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپڕاسیۆنێكی سەربازیی لە كوبا هاوشێوەی ئەوەی لە ڤەنزوێلا ئەنجامی دا بەدوور نازانێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە دیدارێكدا لەگەڵ پێگەی ئاكسیۆس ڕایگەیاند: ئەگەری هەیە ئۆپڕاسیۆنێكی سەربازیی هاوشێوەی ئەوەی ڤەنزوێلا، لە ماوەیەكی كەمدا و لە دژی كوبا ئەنجام بدەین، بەڵام گۆڕینی ئاشتیانەی دەسەڵاتی لە كوبا بەلاوە پەسەندە ئەگەر بكرێت.
دۆناڵد ترەمپ ڕایشیگەیاند: دەمەوێت لە ویلایەتی دووەمی سەرۆكایەتییەكەمدا بازنەی هەژموونی سەربازیی ئەمریكا لەنێو كیشوەری ئەمریكا زیاد بكەم.
ترەمپ وتیشی: كوبا لە ڕووی جوگرافیەوە نزیكە بەراورد بە ئێران، ئەوە وا دەكات هەر جموجوڵێك لەو وڵاتە لە ڕووی لۆجیستییەوە ئاسانتر بێت، هەر چەندە ڤەنزوێلا نەوتی هەیە، كوبا نیەتی، بەڵام كوباش خاك و كەناراوی جوانی هەیە.
مانگی نیسانی ڕابردوو سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوە دا كە لە دوای دۆسیەی ئێران، واشنتن دەچێتە سەر دۆسیەی كوبا بە پاساوەی ئەوەی گوایە ساڵانێكە بە خراپی بەڕێوە براوە، بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری دەرەوە كە بە ڕەچەڵەك كوبییە بۆ ئەو دۆسیەیە دیاری كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە