2 کاتژمێر پێش ئێستا
172 جار خوێنراوەتەوە
سبەی لە سویسرا دانوستانە تەكنیكییەكانی ئێران و ئەمریكا بەڕێوەدەچێت
پەیام
سبەی، یەكشەممە لە سویسرا دانوستانە تەكنیكییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا بەڕێوە دەچێت و شاندی ئێرانیش بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێ كەوت.
تاهیر ئەندرابی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاكستان ئاشكرای كرد كە سبەی، یەكشەممە، دانوستانەكانی ئێران و ئەمریكا لە هاوینەهەواری (بۆرگنستۆك) لە سویسرا دەست پێدەكات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاكستان دانوستانەكان بە چاودێری پاكستان و قەتەر وەك دوو وڵاتی نێوەندگیر بەڕێوە دەچن.
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكاش كە سەرۆكایەتی شاندی وڵاتەكەی بۆ بەشداریی لە دانوستانەكە دەكات ڕایگەیاند: پێدەچێت سبەی دانوستانەكان دەست پێبكات.
ڤانس وتیشی: كارەكانی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بە باشی بەڕێوە دەچن.
هەر چەندە پێشتر وا بڵاو كرایەوە كە پێدەچێت جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بگاتە سویسرا، بەڵام تۆڕی سی ئێن ئێن و ماڵپەڕی ئەكسیۆس لە سەرچاوەكانیانەوە ڕایانگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ بەرەو سویسرا بەڕێ بكەوێت.
لە لایەكی دیكەوە، سەبارەت بە شاندی ئێرانی كە بە سەرۆكایەتی عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەیە بەرەو سویسرا بەڕێ كەوتووە.
لەوبارەوە تەلەفزیۆنی ئێران بڵاوی كردەوە: هەر یەك لە پارێزگاری بانكی ناوەندی، جێگری وەزیری نەوت بەرپرسی كاروباری نێودەوڵەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لەنێو شاندە دانوستانكارەكەی ئێراندان.
پێشتر ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رٍایگەیاند: شاندنی ئێران لە سویسرا داوای پابەندیی لایەنی بەرانبەر بە بڕگەكانی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەوە دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە