2 کاتژمێر پێش ئێستا 91 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: وەفدەکەمان گەڕایەوە و چەندین لیژنەى چاودێری و تەکنیکی پێکهێنراون


وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنامەی لێکتێگەیشتن، چەندین لیژنەی تەکنیکی و چاودێرى پێکدەهێنرێن، هاوکات شاندی دانوستانکاری وڵاتەکە دوای کۆبوونەوە چڕوپڕەکانی سویسرا گەڕانەوە تاران. 
تاران ئاماژەی پێ کردووە کە بەیاننامەی هاوبەشی پاکستان و قەتەر گرنگییەکی تایبەتی هەیە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی، پێکهێنانی لیژنەیەکی سەرپەرشتیارە بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان. لەم چوارچێوەیەدا، میکانیزمێکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی بڕگەی یەکەمی ڕێککەوتنەکە سەبارەت بە لوبنان دادەمەزرێت کە بایەخێکی زۆری بۆ لایەنی ئێرانی هەیە. 
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پرسی فرۆشتنی نەوت، وەرگرتنی مۆڵەتی هەناردەکردن و ئازادکردنی داراییە بلۆکەکراوەکانی ئێران تاوتوێ کراون و ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنیان گیراوەتە بەر. 
هاوکات تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، شاندی دانوستانکاری وڵاتەکە بە سەرۆکایەتیی محەمەد باقر قاڵیباف، دوای ١٨ کاتژمێر لە گفتوگۆی چڕ و ئاڵۆز لە سویسرا، بەرەو تاران گەڕاونەتەوە. بڕیارە لیژنە تەکنیکییەکان بەپێی بڕگەی ١٢ی لێکتێگەیشتنەکە، بەردەوام بن لە کارەکانیان بۆ داڕشتنی میکانیزمی جێبەجێکردنی تەواوی بڕگەکان و گەیشتن بە ئەنجامی کۆتایی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سه‌رۆكی ئێران: دانووستانمان كرد و هیچ سازشێكمان نه‌كرد

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: وەفدەکەمان گەڕایەوە و چەندین لیژنەى چاودێری و تەکنیکی پێکهێنراون

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    هائارتس: پێدەچێت ئیسرائیل لە بەشێکی لوبنان بکشێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. ئاماری قوربانییانی هێرشەكانی دوێنێی سوپای زایۆنی بۆ 83 كوژراو بەرز بووەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئیندیپێندێنت: لێكگەیشتنە نوێیەكەی ئەمریكا و ئێران تەنها ئاگربەستێكی كاتییە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران گەرووی هورمزى داخستەوە و ئەمریكاش هەوڵی چارەسەری دیپلۆماسی دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەکانى ئێران و ئەمریكا وەزیرى ناوخۆى پاكستان لە تارانە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرەڕاى بەردەوامیی هێرشەکان دانوستانی لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت

سەرەتا