2 کاتژمێر پێش ئێستا 130 جار خوێنراوەتەوە

لوبنان.. ئاماری قوربانییانی هێرشەكانی دوێنێی سوپای زایۆنی بۆ 83 كوژراو بەرز بووەوە

پەیام

وەزارەتی تەندروستی لوبنان نوێترین ئاماری قوربانییانی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای قەوارەی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەكەی بڵاو كردەوە. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی فەرمی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، تەنیا لە ڕۆژی هەینیدا ژمارەی كوژراوان گەیشتووەتە 83 كەس و 141 كەسی دیكەیش بریندار بوون. 

ئەم ئامارانە لە كاتێكدایە، پێشتر وەزارەتەكە ئاماژەی بە 47 كوژراو و 97 بریندار كردبوو، بەڵام بەهۆی سەختی هێرشەكانەوە ژمارەی قوربانییان بە شێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون كردووە.

هاوكات هێرشەكانی سوپای زایۆنی بۆ سەر لوبنان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممەشەوە بەردەوام بوون و لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 17 كەسی دیكە كوژراون كە لە نێویاندا دوو منداڵ هەن، هەروەها حەوت كەسی دیكەش بێسەروشوێنن. 

بەپێی ئامارەكان لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەمساڵەوە و تا ئێستا زیاتر لە چوار هەزار و 57 كەس لە لوبنان كوژراون و 12 هەزار و 121 كەسیش بریندار بوون.

لە نوێترین پێشهاتیشدا و بەپێی كەناڵی 12ی عیبری، هەر یەك لە سەرۆكوەزیران و وەزیری بەرگریی قەوارەی ئیسرائیل فەرمانیان بە سوپای قەوارەكەیان داوە شەڕ و هێرشەكانی بۆ سەر لوبنان ڕابگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لوبنان.. ئاماری قوربانییانی هێرشەكانی دوێنێی سوپای زایۆنی بۆ 83 كوژراو بەرز بووەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیندیپێندێنت: لێكگەیشتنە نوێیەكەی ئەمریكا و ئێران تەنها ئاگربەستێكی كاتییە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران گەرووی هورمزى داخستەوە و ئەمریكاش هەوڵی چارەسەری دیپلۆماسی دەدات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەکانى ئێران و ئەمریكا وەزیرى ناوخۆى پاكستان لە تارانە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕاى بەردەوامیی هێرشەکان دانوستانی لوبنان و ئیسرائیل لە واشنتۆن بەڕێوەدەچێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەعیم قاسم: پلانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی حیزبوڵڵا شكستی هێنا

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    یونسێف: لە كاتی ئاگربەستدا ڕۆژانە منداڵێك لە غـ.ەززە دەكوژرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی دەرەوەی ئێران: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سویسرا زۆر پێویست نەبوو

سەرەتا