3 کاتژمێر پێش ئێستا
165 جار خوێنراوەتەوە
هائارتس: پێدەچێت ئیسرائیل لە بەشێکی لوبنان بکشێتەوە
پەیام
ڕۆژنامەی هائارتسی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل ناچار دەبێت بەشێوەیەکی سنوردا لە "هێڵی زەرد" لە لوبنان پاشەکشە بکات، ئەمەش هاوکات دەبێت لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، لە میانەی ئەو گفتوگۆیانەی کە بڕیارە لە نێوان ڕۆژانی سێشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیەدا لەژێر چاودێری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بەڕێوەبچن، شاندەکانی ئیسرائیل و لوبنـان چەند ناوچەیەک دیاری دەکەن بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتییە ئەمنییەکانیان لەو ناوچانە ڕادەستی سوپای لوبنان بکرێت.
ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە بڵاوی کردوەتەوە، سوپای لوبنان لەژێر چاودێرییەکی چڕی ئەمریکادا ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات و بەرپرسیارێتی ئەو ناوچانەش دەگرێتە ئەستۆ کە لە ئێستادا لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای ئیسرائیلدا نین. بەپێی ڕۆژنامەکە واشنتۆن ئامادەیی خۆی نیشانداوە کە پێگەی ئیسرائیل لە لوبنان لەبەرچاو بگرێت.
بڕیارە ئەم دانوستانانە بە بەشداری باڵیۆزەکان و نوێنەرانی ئاستی باڵای دیپلۆماسی و سەربازی هەردوو وڵات لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێوەبچن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە