2 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
سویسرا.. گهڕی یهكهمی دانووستانهكان نزیك بووه لهوهی تێكبچێت
سەرچاوە ئێرانییەکان ئاشکرایان کردووە کە گەڕی یەکەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە سویسرا خەریک بووە هەڵوەشێتەوە، بەڵام دواجار بە نێوەندگیریی قەتەر و پاکستان لێکتێگەیشتنی هاوبەشی لێکەوتووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئێران (ئیرنا) ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکان دوای کۆبوونەوەی شاندی ئێرانی لەگەڵ نێوەندگیرە قەتەرییەکان تێکچووە و، شاندەکەی ئێران هۆڵی کۆبوونەوەکانی جێهێشتووە. ئەم کشانەوە کاتییە دوای ٨٠ خولەک لە وتووێژ و پشوویەک هاتووە، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەرانبەر بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کە تاران بە "سوکایەتیپێکردن" و هەڕەشەئامێز ناوی بردوون، هاوکات ئێران واشنتۆنی تۆمەتبار کردووە بەوەی پابەندی بەندە سەرەتاییەکانی لێکتێگەیشتنەکانی ئیسلامئاباد نەبووە، بەتایبەت لە پرسی ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان.
شاندی ئێرانی بۆ ماوەی ٩٠ خولەک کۆبوونەوەیەکی داخراویان بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕەوتی دانوستانەکان و ئاستی پابەندبوونی ئەمریکا بە ڕێککەوتنەکان ئەنجام داوە، هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداری داوە کە وتووێژەکان گەیشتوونەتە قۆناغێکی هەستیار و سەرکەوتنی پرۆسەکەش بەندە بە بوونی ئیرادەی سیاسیی ئەمریکا و پابەندبوونی کرداریی بە بەڵێنەکانییەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە