2 کاتژمێر پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
سهرۆكی ئێران: دانووستانمان كرد و هیچ سازشێكمان نهكرد
پهیام
سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند تاران بەبێ پێشکەشکردنی هیچ سازشێک چووەتە نێو دانوستانەکانەوە و بەهۆی هەڵوێستی وڵاتەکەشیەوە لایەنی بەرانبەر لە دانوستانەکانی تایبەت بە لوبناندا پاشەکشەی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی بەدیهاتنی لێکگەیشتنی باش.
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆككۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی پێ کردووە کە وڵاتەکەی لە پڕۆسەی دانوستانەکاندا پێداگر بووە لەسەر پاراستنی تایبهتمهندی و مەرجەکانی خۆی، دووپاتیشی کردەوە کە ئەم جۆرە ڕێڕەوە دیپلۆماسییە وای کردووە گۆڕانکاری لە هەڵوێستی لایەنەکانی بەرانبەردا دروست بێت، بەتایبەت لەو گفتوگۆیانەی کە پەیوەستن بە دۆسیەی لوبنانەوە.
هاوکات، ڕێبەری باڵای ئێران، موجتەبا خامنەیی ڕەزامەندیی خۆی لەسەر یاداشتی لێکگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربڕیوە. ئەم بڕیارەی خامنەیی دوای ئەوە هاتووە کە لەلایەن سەرۆككۆماری ئێرانەوە دڵنیایی پێدراوە کە تاران لە هیچ کام لە بنەما و داواکارییە سەرەکییەکانی خۆی خۆش نابێت و هیچ جۆرە نەرمییەک پێشان نادات کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی بگەیەنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە