2 کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: هیچ سەرۆكێكی پێشووی ئەمریكا نەیتوانیوە بەو ڕێککەوتنە بگات

پەیام 

دوناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ڕایگەیاند، ئیدارەكەی گەیشتووەتە ڕێككەوتنێكی مێژوویی كە هیچ سەرۆكێكی پێشووی ئەمریكا نەیتوانیوە بەو ئەنجامە بگات. 

بەپێی وتەكانی دوناڵد ترەمپ، هەفتەی ڕابردوو ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ ئێران بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان واژۆ كراوە، كە گرەنتی دەكات ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و گەرووی هورمز بە تەواوی بەڕووی هاتوچۆی دەریاییدا دەكرێتەوە.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش كرد كە وڵاتەكەی بۆ یەكەمجار لە ماوەی سێ هەزار ساڵی ڕابردوودا، لە لێواری بەدیهێنانی ئاشتیدایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەبارەت بە لایەنی ئابووری. 

ترەمپ جەختی كردەوە كە ئەمریكا لە ساڵی 250هەمی تەمەنیدا، خۆی بۆ بووژانەوەیەكی ئابووریی بێوێنە ئامادە دەكات كە تا ئێستا هیچ دەوڵەتێك بەخۆیەوە نەبینیوە و بازاڕە داراییەكانی وڵاتەكەی دوای ڕێككەوتنەكە گەشەیەكی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە؛ بۆرسە و هەژمارەكانی خانەنشینی بەرز بوونەتەوە و نرخی نەوت بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە.

ناوبراو نیگەرانیی توندیشی بەرامبەر بە هەڵوێستی وڵاتانی ئەوروپا دەربڕی و ڕایگەیاند، كە هاوپەیمانە ئەوروپییەكان هیچ پشتیوانییەكیان بۆ ئەمریكا لە جەنگی دژ بە ئێران پێشكەش نەكردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 خولەک پێش ئێستا

    هێرشکردنەسەر هێزەكانی ئاشتیپارێز بە تاوانی جەنگ هەژمار دەكارێت

  • 34 خولەک پێش ئێستا

    سێ دادوەری دادگای نێودەوڵەتی سكاڵای یاساییان دژی ترەمپ تۆمار کرد

  • 46 خولەک پێش ئێستا

    ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەسەڵاتە سەربازییەكانی بۆ ترەمپ گەڕاندەوە

  • 50 خولەک پێش ئێستا

    وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: لە كاتی گونجاودا لە گروپە چەكدارەكانى عێراق دەدەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: هیچ سەرۆكێكی پێشووی ئەمریكا نەیتوانیوە بەو ڕێککەوتنە بگات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بومەلەرزەکەى فەنزویڵا بەهێزترین بووە لەماوەى ١٠٠ ساڵى ڕابردوودا

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: وەرگرتنی کرێی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمز مەرجێکی قبووڵکراو نییە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: ئێران سازشی گه‌وره‌ی كردووه‌

سەرەتا