1 کاتژمێر پێش ئێستا
90 جار خوێنراوەتەوە
قائانی: ئیسرائیل بە ویستی خۆی نەكشێتەوە، بە شەرمەزارییەوە لە لوبنان دەردەكرێت
پەیام
فەرماندەی فەیلەفی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، هۆشداری دەداتە ئیسرائیل كە بە ویستی خۆی لە لوبنان بكشێتەوە، ئەگەرنا بە "شەرمەزارییەوە" لە ناوچەكە دەردەكرێت.
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاند كە پێویستە ئیسرائیل دەستبەجێ لە خاكەكانی لوبنان بكشێتەوە.
هەروەها هۆشداریی دا لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی "شكست و پاشەكشە"ی ساڵی 2000 و وتی: "پێویستە زایۆنییەكان بە ویستی خۆیان لە لوبنان بچنە دەرەوە، چونكە ئەگەر ئەمڕۆ نەكشێنەوە، لە داهاتوودا بە ناچاری و بە شكستێكی گەورەوە ڕادەكەن."
فەرماندەی فەیلەقی قودس ئاماژەی بەوەش كرد، نابێت ئیسرائیل ئەوەی لە باشووری لوبنان ڕووی دا لەبیر بكات، هاوكات ئاماژەی بە "وەسیەتە مێژووییەكەی" حەسەن نەسروڵڵا، سكرتێری پێشووی حزبوڵڵا كرد كە لە بنت جوبەیل پێشكەشی كردبوو.
لە كۆتایی لێدوانەكەیدا، قائانی جەختی لەوە كردەوە كە "بەڵێنەكە هێشتا زیندووە و دیمەنی شكستەكە دووبارە دەبێتەوە"، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەگەری پاشەكشێی سوپای ئیسرائیل لەژێر فشاری چڕی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەكاندا لە ناوچەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە